جۆزیف ڤۆتێل: ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌كه
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكییه نیگه‌رانی خۆیشیی له به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئێران له عێراق و سووریا نیشاندا و رایگه‌یاند، تاران ده‌یه‌وێت پارێزگاری له رژێمی سووریا بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوچه شیعه‌نشینه‌كان به‌كارده‌هێنێت.
جۆزیف ڤۆتێل، گوتی: "به رای من ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی درێژخایه‌نه له‌سه‌ر به‌شێكی جیهان"، ئاشكراشیكرد ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزانه ده‌بێته‌وه كه نزیكن له ئێران.
ڤۆتێل راشیگه‌یاند، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆ خۆی بقۆزێته‌وه و به‌هۆیه‌وه كۆنتڕۆڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكییه، به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ده‌ریایی له گه‌رووی هورمز، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئێران كرد رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ وڵاتێكی كه‌نداو، هاوشێوه‌ی ئێران له‌و شوێنه چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌داوه.
واشنتۆن له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، 45همین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئێران توندتر بووه و خودی تره‌مپیش ره‌خنه‌ی توند له ئیداره‌ی پێشووی وڵاته‌كه‌ی، به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا به گوێره‌ی رۆڵی تێكده‌رییه‌كانی تاران له ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ئێران نه‌بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش سووریا و یه‌مه‌ن".
k24 -
