ئیلینا سوپۆنینا: ڕوسیا به‌شدار نابێت له‌ هیچ گرێبه‌ستێكی نهێنی بۆ دابه‌شكردنی وڵاتان

ئیلینا سوپۆنینا: ڕوسیا به‌شدار نابێت له‌ هیچ گرێبه‌ستێكی نهێنی بۆ دابه‌شكردنی وڵاتان
ئیلینا سوپۆنینا راوێژکار لەپەیمانگای روسی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی رایگه‌یاند، ڕوسیا به‌شدار نابێت له‌ هیچ گرێبه‌ستێكی نهێنی بۆ دابه‌شكردنی وڵاتان.

ئه‌و وتانه‌ی‌ ئیلینا سوپۆنینا له‌پانێڵی سێیەمی‌ پێنجه‌مین دیداری‌ سلێمانیدا هات كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر ناونیشانی "کێبەرکێی هەرێمایەتی، چوارچێوەیەک بۆ سەقامگیریی".

سوپۆنینا وتی‌ "ڕوسیا به‌شدار نابێت له‌ هیچ گرێبه‌ستێكی نهێنی بۆ دابه‌شكردنی وڵاتان...روسیا ده‌رگای‌ كراوه‌یه‌ بۆ هاریكایی له‌گه‌ڵ عیراق".

پانێڵی سێیەمی‌ پێنجه‌مین دیداری‌ سلێمانی لەلایەن رۆبین رایت و جۆین فیڵۆو لەپەیمانگای ئەمەریکا بۆ ئاشتی و سەنتەری ودرۆ ویڵسن بەڕێوەبرا بەبەشداری: فەلاح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشتی نەتەوەیی لەحکومەتی عێراق، هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەو دارایی حکومەتی عیراق، تاریک میتری بەڕێوەبەری پەیمانگای ئسام فاریس بۆ سیاسەتی گشتی و کاروباری نیوەدەوڵەتی لەزانکۆی ئەمەریکی لەبەیروت، ئیلینا سوپۆنینا راوێژکار لەپەیمانگای روسی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، حەسەن ئەحمەدیان مامۆستا لەزانکۆی تاران، بەسمات ئۆزتورک جێگری وەکیل وەزیری بەرگریی، ئەسلی ئایدینباستاس نووسەر لەرۆژنامەی واشنتۆن پۆست.

له‌ پانێله‌كه‌دا بەسمات ئۆزتورک وتی‌ "به‌رژه‌وه‌ندی توركیا له‌وه‌دایه‌ كه‌ عیراق به‌ یه‌ك پارچه‌یی بمێنێته‌وه‌".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "عێراق تاكه‌ ناوچه‌ نیه‌ كه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سوریا و لیبیا...هتد به‌ هه‌مان شێوه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌".
xandan -
Top