له توركیا 64 كۆمپانیای سیكیوریتی داخران
دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووز له توركیا، به‌بڕیاری دادگا لێكۆڵینه‌وه له‌و كۆمپانیایانه كرا كه سیكیوریتیین و پارێزگاری له هۆتێل و رێستورانت و مۆڵه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن، چونكه گومانیان هه‌بوو سه‌ر به گوله‌ن بن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ستار)ی توركی، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی 64 كۆمپانیای سیكیوریتی له ته‌واوی توركیا بڕیاری داخستیان درا، چونكه سه‌ر به گوله‌نن و له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه چه‌ندین كاری ساخته‌كارییان كردووە، هه‌روه‌ها به كامیرای چاودێری توانیویانه چاودێری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه خۆیان مه‌به‌ستیان بووه.
هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و كۆمپانیایانەش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا چاره‌نووسیان یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی ناوبراو.
باسنيوز
