فڕۆکەیەکی سەربازیی توركیا كەوتە خوارەوە
پارێزگاری ھاتای گوتی لەو بڕوایەدایە فڕۆکەوانەکان خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە و رزگاریان بووە، چونكە لەنێو پاشماوەی فڕۆكەكەدا، شوێنی فڕۆكەوانەكان بەبەتاڵی دۆزراوەتەوە.
ئاتا گوتیشی زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە لەو ناوچەیە هێزی ئاسمانی سەربازی و هێڵی ئاسمانی مەدەنی تورکی هیچ چالاکیيەکی فڕینیان نەبووە.
ئاتا ئاماژەی بەوەدا کە پێدەچێت فرۆکەکە لە سووریاوە هاتبێت.
باسنيوز
