په‌نابه‌رێك دواى گهڕهنهوهى بۆ ئێران سزاى 6 ساڵ زیندانیكردنى بۆ دهربڕدرێتهوه
ئه‌م گه‌نجه ئێرانیه، عه‌ره‌به و خه‌ڵکی شاری (ئه‌هواز)ی ئێرانه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر خاکی ئێران، له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منییه‌تی سوپای (ئه‌بولفه‌زل وئهلعهباس) ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌پاش چه‌ند مانگ دواتره‌که‌ی له‌لایه‌ن دادگای شۆرشی ئه‌هواز، سزای 6 ساڵ زیندانیكردنى بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
چاودێرانی مافی مرۆڤ باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له مانگی ئاداری ساڵی 2016 دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌هواز و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێرانه‌وه تاوانی چالاکی دژ به کۆماری ئیسلامی خراوه‌ته پاڵ.
سه‌رجه‌م هاوڕێ و ئه‌و که‌سانه‌ی که له هۆله‌نداوه ئه‌م گه‌نجه‌یان ناسیوه، رایه‌نگه‌یاندووه که هیچ چه‌شنه چالاکییه‌کی سیاسی و دژه کۆماری ئیسلامی له هۆله‌ندا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران دا ئه‌نجام نه‌داوه.
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م گه‌نجه عه‌ره‌به ئێرانییه به‌هۆی به‌شداریکردن له ڕووداوه‌کانی پاشی یاری تۆپێنی نێوان (ئه‌لهیلال) و (فوولاد)ی ئێران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ و پاشان به دانانی موڵکی بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی کاتی به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌کرێ. له‌پاش ئازاد بوونی به‌ماوه‌ی کاتی، له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێکی ئه‌هوازی ڕوو ده‌که‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له وڵاتی هۆله‌ندا داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌که‌ن.
باسنيوز
