بریكاری كیا مۆتۆرز لە هەرێم خەڵاتی پلاتینیۆم بەدەستدێنێت

بریكاری كیا مۆتۆرز لە هەرێم خەڵاتی پلاتینیۆم بەدەستدێنێت
كۆمپانیای نیم بریكاری سەرەكی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز لەهەرێمی كوردستان، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی پلاتینیۆم پریستیج بۆ ساڵی 2016 ئاهەنگی گێڕا، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی دایك بۆ جاری دووەمە لەسەر یەك پێی دەبەخشرێت.

خەڵاتی پلاتینیۆم پریستیج بەرزترین پلەی رێزلێنانی ساڵانەیە، كە تەنیا بە 3%ی بریكارەكانی كیا مۆتۆرز لەسەرانسەری جیهان دەبەخشرێت، دەبێتە خاوەنی بەرزترین هەڵسەنگاندن بەپشتبەستن بە هەڵسەنگاندنێكی توندی كۆمپانیاكە، كە بەجیهێنانی پێوەرەكانی كیا مۆتۆرزی جیهانی لەسەرجەم دامەزراوەكانی كۆمپانیاكە لە ئاستی بەرزی بەڕێوەبردن و كارگێڕی، قۆناغەكان و كوالیتیی جێبەجێكردنی كارەكان لەسەرجەم كەرتەكانی كۆمپانیاكە لە فرۆشتن ‌و خزمەتگوزاریی چاككردنەوە و پارچەی یەدەگ و كاركردن و رەزامەندیی كڕیارانی بەڕێز لەخۆدەگرێت.

كۆمپانیای نیم بریكاری سەرەكیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز لەهەرێمی كوردستان، شانازی بە بەدەستهێنانی ئەو خەڵات و رێزلێنانە دەكات و بەڵێنی پێشخستنی زیاتر‌و پابەندبوون بە پێشكەشكردنی باشترین ئاست لە خزمەتكردن بە كڕیارە بەڕێزەكانی دەدات.












خەلیل بلەیی
Top