پۆلیسێكى ئه‌فغانى 11 پۆلیسی هاوڕێی خۆى كوشت

پۆلیسێكى ئه‌فغانى 11 پۆلیسی هاوڕێی خۆى كوشت
پۆلیسێكى ئه‌فغانى، له‌ شارى له‌شقه‌ر جار له‌ ویلایه‌تى هه‌ڵمه‌ند له‌ باشوورى ئه‌فغانستان، 11 پۆلیسی هاوڕێی خۆى ده‌كوژێت.



به‌پێی ئاژانسى ئه‌سوشیتد پرێس، پۆلیسێكى ئه‌فغانى، دوێنێ 27ى شوبات، له‌ یه‌كێك له‌ بازگه‌كانى له‌شقر جاه، ته‌قه‌ى له‌ هاوڕێكانى خۆى كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 11 پۆلیسی كوشتووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانى بازگه‌كه‌ى بردووه‌ و به‌ ئۆتۆمبیلی پۆلیس به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتووه‌.



پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ پێیوایه‌، كه‌ بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌پشت ئه‌و كرده‌وه‌یه‌وه‌ بن و پۆلیسه‌كه‌یان كردبێت به‌ ئه‌ندامى خۆیان.

ماوه‌یه‌كه‌ بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان، ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه‌ به‌ چالاكی ئه‌منى و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كیان بۆ سه‌ر شاره‌ گه‌وره‌كانى ئه‌و وڵاتى ئه‌نجام داوه‌.
bas news -
Top