جێگری ئەیمەن زەواهیری لە سووریا کوژرا

جێگری ئەیمەن زەواهیری لە سووریا کوژرا
جێگری سەرۆکی رێکخراوی توندڕەوی قاعیدە لە سووریا دەکوژرێت و رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش بەیاننامەیەک دەردەکات.

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی جەنگی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی بۆردومان کردووە، کە بووەتە هۆی کوژرانی عەبدوڵڵا محەمەد رەجەب عەبدولڕەحمان‌ی ناسراو بە ئەبولخەیر میسری، جێگری ئەیمەن زەواهیری‌ی سەرۆکی قاعیدە.

ئەبولخەیر میسری لە گوندەوارەکانی شاری ئیدلیب بووە لەو کاتەی فڕۆکەکە بۆردومانی کردووە و ژمارەیەک چەکداری دیکەی رێکخراوەکەشی کوشتووە.

رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت، کە گومان دەکەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی میسری کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەبولخەیر میسری بۆردومان کردبێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەبولخەیر میسری لە ئێران دەستگیرکرابوو، لە ساڵی 2015 لە ئەنجامی رێککەوتنێک بەرامبەر ئازادکردنی دیپلۆماتێکی رفێندراوی ئێرانی لە یەمەن، لە ئێران ئازاد کرا.










باسنيوز
Top