نووسه‌رێكی ئاكپارتی: لەڕێگەی لهسێدارهدانەوە ئاشتی و دادوەری وەدی دێنین
ئاكسۆی له وتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی (ئاكید) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای كردووه ره‌نگه له دوای گشتپرسی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئیدی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سزای له‌سێداره‌دانیش بخاته گشتپرسییه‌وه و میلله‌ت بڕیار بدات ئه‌و سزایه بگه‌ڕێته‌وه یان نا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا پێی وایه بۆیه سزای له‌سێداره‌دان له ئه‌وروپا قه‌ده‌خه كراوه تا له زیندان تیرۆریستان نان بده‌ن و دووباره ئازادیان بكه‌نه‌وه و ره‌وانه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام توركیا وه‌كو ئه‌وان نابێت و تیرۆریستان سزا ده‌دات.
باسنيوز
