شای سعودیە کەسێکی دیکە لە شوێنی خۆی دادەنێت

 شای سعودیە کەسێکی دیکە لە شوێنی خۆی دادەنێت
شای سعودیە کەسێکی دیکە لە شوێنی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی رادەسپێرێت و وڵاتەکەی بەجێ دە‌هێڵێت.



سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 26.2.2017، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، شای سعودیە، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی بەرەو ولاتانی کیشوەری ئاسیا بەڕێ کەوت.



بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی شاهانەی سعودیە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود سەردانی وڵاتانی مالیزیا، ئیندۆنیسیا، برۆنای، یابان، چین و مالدیڤ دەکات.



لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی ئاسیا، شای سعودیە سەردانی ئوردن دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی، کە بڕیارە لە مانگی ئاداری 2017 ئەنجام بدرێت.



بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی تاوەکو دەگەڕێتەوە، شا سەلمان محەمەد بن نایف ئال سعود، شازادەی جێنشینی وڵاتەکەی راسپاردووە.



باسنیوز
Top