سەرۆكی فەرەنسا وەڵامی ترەمپی دایەوە
هەینی رابردوو ترەمپ لەوتەیەكیدا لەكۆنفراسی كاری سیاسی كۆمارییەكان، چەندین جار رەخنەی لە هەڵسوكەوتی ئەوروپا گرت، لەگەڵ هێرشە ئیسلامییە توندڕەوەكان وتی "هاورێكەم (جیم) پێیوتووم چیتر نایەوێ بەهاوڕێیەتی خێزانەكەی سەردانی پاریس بكات".
دوێنێ شەممە سەرۆكی فەرەنسا وەڵامی ترەمپی دایەوەو رایگەیاند، پێویست بوو پشتیوانی بۆ هاوپەیمانەكانی دەبڕیبایە.
ئاماژەی بەوەكرد، تیرۆر هەیەو و دەبێت پێكەوە روبەرووی ببینەوە، "بەبۆچونی من هەرگیز ئەوەباش نیە كە بچوكترین ئاستەنگی و تەدا پیشانبدەیت بەرامبەر بە وڵاتێكی هاوپەیمان".
فرانسوا هۆلاند وتیشی "من ئەوە بەرانبەر بە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ناكەم داواش لەسەرۆكی ئەمریكا دەكەم كە ئەوەنەكات بەرانبەر فەرەنسا".
وتەكانی ترامپ بەهەمان شێوە كاردانەوەی ئان ئیداجۆ سەرۆكی شارەوانی پاریسی لێكەوتەوە.
هۆلاند ئەوەشیوت"من بەراورد ناكەم، بەڵام خەڵك لێرە ناتوانن چەكیان پێبێت، لێرە خەڵكی چەكدار تەقە لەقەرەباڵغیەكان ناكەن زۆر بەسادەیی بەمەبەستی تیركردنی ئارەزویەكانیان كە تراژیدیاو مەرگەساتی لێبكەوێتەوە".
لەسەرەتای ساڵی 2015دا زنجیرەیەك هێرش لە فەرەنسا ئەنجامدرا، بەهۆیەوە زیاتر لە 230 كەس كوژران، هەروەها لە مانگی 11ی هەماندا باری نائاسایی ساڵەوە لەولاتە راگەیەنراوە .
خةندان
