خامنەیی مەرجی هاوکارییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

 خامنەیی مەرجی هاوکارییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی دەداتە گرووپە فەلەستینییەکان و باس لە جێگرەوەیان دەکات.

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانەی وتارێکیدا لە کۆنگرەی ”پاڵپشتیی بەرگری“ی فەلەستینی، کە رۆژی سێشەممە 21.2.2017 لە شاری تاران بەڕێوەچوو، داوای لە گرووپە فەلەستینییەکان کرد دەستبەرداری ”بەرگری لە خاکی فەلەستین نەبن“.

عەلی خامنەیی هۆشداریی دا و رایگەیاند، کە هەر گرووپێک ”ئاڵای بەرگریی فڕێ بدا، گرووپێکی دیکەی فەلەستینی شوێنی دەگرێتەوە“ و ”بەرگری“ و شەڕ دژی ئیسرائیل بە مەرجی سەرەکیی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ فەلەستینییەکان دانا.









باسنيوز
Top