تره‌مپ جه‌نه‌راڵێكی بۆ راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی دیاریكرد كه پێشتر له عیراق كاریكردووه
ماكماستر شوێنی مایكل فلین ده‌گرێته‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه دوای زیاتر له سێ هه‌فته له وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، به‌هۆی پێشكه‌شكردنی زانیاری هه‌ڵه به مایك پێنس جێگری سه‌رۆك سه‌باره‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی به باڵیۆزی روسیا له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر روسیادا سه‌پاندویه‌تی.
راوێژكاری نوێی ئاسایشی نیشتیمانی له‌سوپای ئه‌مریكا كاریكردووه له‌هه‌ریه‌ك له عیراق و ئه‌فغاستان، سه‌ره‌ڕای كاره‌كانی له دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی بۆ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ماكماستر دوای ئه‌وه هه‌ڵبژێردرا، كه روبرت هاروارد فه‌ریقی خانه‌نشین له هێزی ده‌ریایی، داوای تره‌مپی ره‌تكرده‌وه بۆ وه‌گرتنی پۆسته‌كه له‌به‌ر هۆكاری "شه‌خسی".
له‌كاتی راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی، تره‌مپ ماكماستری به "شاره‌زا" ناوبرد.
ماكماستر به‌وه ناسراوه كه بۆچونه‌كانی خۆی به‌وپه‌ڕی راشكاوی ده‌گه‌یه‌نێت.
گۆڤاری تایم له‌ساڵی 2014 ماكماستری له‌لیستی ئه‌و 10 كه‌سه دانابوو كه زۆرترین كاریگه‌ریان له‌جیهاندا هه‌یه.
خه‌ندان
