لە تەمەنی 94 ساڵیدا جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی دەپاڵێوێت
رویتەرز بڵاوی كردەوە موگابێ بە میدیای حكومەتەكەی رایگەیاند "ئەوان منیان دەوێت بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردن. زۆربەی خەڵك پێیان وایە ھیچ جیگرەوەیەك بۆ من نییە".
موگابێ لە ساڵی 1980 تا ئێستا لە دەسەڵات دایە، لە ساڵی 1980 تا 1987 سەرۆك وەزیران بوو و پاشان لە ساڵی 1987 بووە سەرۆكی زیمبابوێ.
پارتەكەی، پارتی یەكێتی نیشتمانی ئەفریقا – بەرەی نیشتمانی، موگابێ بە پاڵێوراوی خۆی بۆ ھەلبژاردنی سەرۆكایەتی دیاری كرد كە بڕیارە لە ناوەڕاستی 2018 بەڕێوە بچێت، كە ئەوكات دەبێتە 94 ساڵی.
لە لایەكی ترەوە گرێیس موگابێ 51 ساڵی ھاوژینی موگابێ بە لایەنگرانی رایگەیاند "ئەگەر رۆژێك خوا بڕیاری مردنی موگابێ بدات، ئەوە ئێمە تەرمەكەی ئەومان ھەیە بۆ پاڵاوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی".
ھەر لەمبارەوە دەڵێت" ئێوە دەبینن خەڵك دەنگ بە موگابێ دەدەن وەك تەرمێك. بە جیدی پێتان دەڵێم - تەنیا بۆ پێشاندانە بە خەڵك، كە خەڵك چۆن سەرۆكەكەیان خۆش دەوێت.
مانگی ئەیلولی 2016 دەنگۆی مردنی موگابێ بڵاوبووەوە، پاش ئەوەی ھەواڵی بەشداری نەكردنی لە كۆبوونەوەی یەكێتی ئەفریقا بڵاو بووەو و لە جیاتی ئەو بۆ پشكنینی تەندروستی چووە دوبەی.
موگابێ دواتر نوكتەیەك لەبارەی ئەم دەنگۆیە گێڕایەوە و گوتی بە راستی مردم، بەڵام زیندوو بوومەوە، (لەمردن گەڕامەوە).
K24 -
