وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا بۆ یەکەمجار دیداریان کرد
تەلەرسۆن، بە لاڤرۆف گوتی: ئەمریکا پێی باشە پێوەندییەکانی لەگەڵ رووسیادا بەرەو باشی ببات.
بە پێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، تەلەرسۆن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی بیست لە "بۆن"ی ئاڵمانیا، گوتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرشوێنێک بەرژەوەندیی و بایەخە ئەمریکاییەکان و هاوپەیمانانی لەبەرچاو نەگیرێت، هاوکاری ناکات.
تیلەرسۆن هەروەها داوای بەجێگەیاندنی بەڵێنیەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا لە چوارچێوەی رێککەتنی "مینسک"ی کرد. دەستێوەردانی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و لکاندنی بەشێک لە کریمە بە خاکی رووسیا، پێوەندییەکانی رووسیای لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی و بە تایبەت ئەمریکاوە زیاتر تووشی گرژی کردووە.
payamner-
