سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسداران مانۆڕێكی نوێ ئه‌نجام ده‌دات
عه‌مید محه‌ممه‌د باكبۆر سه‌رۆكی هێزی پیاده له سوپای پاسداران رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مانۆڕی "پێغه‌مبه‌ری گه‌وره" ئه‌نجام ده‌درێت و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، وتیشی، له رۆژی یه‌كه‌مدا موشه‌كی تازه له ناوه‌ڕاستی وڵات تاقی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه جۆری موشه‌كه‌كان و مهوداكهیانی روون نه‌كرده‌وه.
باكبۆر وتیشی، له به‌شی دووه‌می مانۆڕه‌كه فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌ر به‌كار دێت.
لای خۆیه‌وه ماڵپه‌ڕی سوپای پاسداران وتی، ئامانجی ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه، نیشاندانی ئاماده‌یی ته‌واو بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و سزایه‌كی ناڕه‌وا دژی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئێران له 29 كانونی دووه‌می رابردوو موشه‌كی بالیستی تاقی كرده‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی توڕه‌بوونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌نجامدا واشنتۆن سزای نوێ خسته‌ر ئه‌و وڵاته.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كات جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مایك پێنس ئامۆژگاری ئێرانی كرد كه ویستی ئه‌مه‌ریكا و دۆناڵد تره‌مپ تاقی نه‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی ئێرانیش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان ره‌ت كرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردوه كه ئێران توانا سه‌ربازییه‌كانی، به‌تایبه‌ت بالیستی به‌هێز ده‌كات.
payamner-
