سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگیر دەکرێت
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی سێشەممە 14.2.2016 جۆنسان جێفریی ناسراو بە ئەبی ئیبراهیم فەرەنسی لە شارۆچکەی باب لە سووریا لەلایەن سوپای سووریای ئازاد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، دەستگیر کراوە.
جۆنسان جێفری سەرکردەیەکی باڵای داعش بوو، ئەرکی راکێشانی گەنجانی ئەوروپی بوو بۆ ناو رێکخراوەکە و هەروەها سەرپەرشتیکردنی کردە تیرۆریستییەکانی داعش لە ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاوا بە گشتی، بوو.
لە کۆتایی مانگی 8ـی 2016، سوپای تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا ئۆپەراسیۆنێکیان لە باکووری سووریا بە ناوی (قەڵغانی فورات) دەست پێکرد، بە ئامانجی ”پاککردنەوەی باکووری سووریا“ لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و داعش.
باسنيوز
