ئێران.. ڕۆژانە 10 کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە گیان لەدەست دەدەن
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرپرسی ئیدارەی بێهزیستیی شاری کرماشان، تاوانە جۆراوجۆرەکان لە ئێرانی بۆ پرسی مادەی هۆشبەر لە ئێران گەڕاندەوە و ڕایگەیاندووە: "تووشبوون بە مادەی هۆشبەر وەکوو گەورەترین خەساری کۆمەڵایەتی، سەرچاوەی زۆربەی هەرە زۆری خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە دێتە ئەژمار."
زۆهرە شەریفی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی (تسنیم)ی کرماشان نزیک لە سوپای پاسدارن، ڕایگەیاند: "ڕۆژانە 10 کەس لە ئێران بەهۆی مادەی هوشبەر گیان لەدەست دەدەن، هەروەها ڕۆژانە 70 کەسی دیکە بە ئاماری تووشبوان بە ماددەی سڕکەر زیاد دەبن."
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادە سڕکەرەکان، زیاتر لە دوو ملیۆن تووشبووی مادە هۆشبەرەکان لە ئێران هەن و ئەمە لەحاڵێک دایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لە بوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە مادە سڕکەرەکان لە ئێراندا دەکەن."
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 800 هەزار کەس بە شێوەی کاتی و بۆ ڕابواردن (کات بەسەربردن) ماددەی سڕکەر بەکار دەهێنن.
مێژووی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێران، بۆ دەورانی بنەماڵەی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە و بە شێوەی چاندنی تۆوی خەشخاش پەرەیان بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری "تریاک" وەرگرتووە.
باسنيوز
