حەریری لە یادی باوکیدا هێرش دەکاتە سەر میلیشیایەکی نزیک لە ئێران
شەوی سێشەممە 14.2.2017، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە میانی رێوڕەسمێک لە 12ـەم ساڵیادی تیرۆرکرانی رەفیق حەریریی باوکی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان، رایگەیاند، کە هەرگیز لە داواکانیان لە دادگای نێودەوڵەتی لەبارەی رژێمی سووریا و ”تاوانەکانی لە لوبنان“ پاشگەز نابنەوە.
سەعد حەریری هەروەها رایگەیاند، کە لەگەڵ ”چەکی حزبوڵڵا“ رێک ناکەون، وەک ئاماژەیەک بۆ میلیشیای سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانی، کە میلیشیایەکی شیعە و نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەروەها رایگەیاند، کە پێویستە چەک تەنیا بە دەستی سوپا و هێزە فەرمییەکان بێت و نابێ هیچ میلیشیایەکی چەکدار بمێنێت.
رۆژی 14.2.2005، رەفیق حەریری بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنی لە بەیرووت، کە یەک تۆن ماددەی تی ئێن تی هەڵگرتبوو، کوژرا.
باسنيوز
