رژێمی ئەسەد چەکی کیمیایی لە حەلەب بەکارھێناوە
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ کە زانیارییەکان بەشێوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی و پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆی کردووەتەوە، ھێزەکانی رژێمی ئەسەد بە ئەنقەست چەند جارێک چەکی کیمیایی دژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەکارھێناوە.
لە راپۆرتەکەدا ئاشکراش کراوە کە ھێزەکانی رژێمی سووریا لە ماوەی ١٧ی تشرینی دووەم تاوەکو ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بە لایەنی کەمەوە ھەشت جار بە ھەلیکۆپتەرەوە گازی کلۆریان ئاراستەی یەکەکانی نیشتەجێ لە حەلەب کردووە.
روونیش کراوەتەوە کە لە ئەنجامی ھێرشەکاندا بە لایەنی کەم ٩ ھاووڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی کە چواریان منداڵن و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بە گوتەی جێگری بەڕێوەبەری دۆخی نالەبار لە رێکخراوەکە، ئۆلی سۆلڤانگ کراوە کە رایگەیاندووە ھێزەکانی رژێم چەکە کیمیاییەکانی بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە بەکارھێناوە و لە چوارچێوەی ستراتیژییەک ئەو کارەی ئەنجامی داوە.
سۆلڤانگ داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد سزا بەسەر رژێمی ئەسەد و ئەو لایەنانەی چەکی کیمیاییان بەکارھێناوە بسەپێنێت و راشیگەیاند نابێت لێبووردەیی بەرامبەر ھیچ لایەنێک نیشان بدرێت کە چەکی کیمیایی بەکار دەھێنن.
باسنيوز
