ترهمپ بۆ رۆحانی: باشترە ئاگاداری خۆت بیت
لەدرێژەی لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی ئێران و ئەمەریکا دژ بەیەکتری، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەوەی لەبارەی وتەکانی سەرۆکی ئێران حەسەن رۆحانییەوە پرسیاری لێ کرا، جارێکی دیکە هۆشداریی دایەوە بەرپرسانی تاران.
حەسەن رۆحانی لەیادی 38 ساڵەی شۆڕشی ئێرانیدا وتەیەکی لەبەرامبەر جەماوەرێکی زۆردا پێشکەش کرد و رایگەیاند "هەر کەسێک لەبەرامبەر هاوڵاتیانی ئێراندا بەزمانی هەڕەشە بدوێت، ئەوا پەشیمان دەبێتەوە". ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هەڕەشانەی دۆناڵد ترەمپ لەماوەی ڕابردوودا لەئێرانی کردون.
"باشترە ئاگاداری خۆی بێت." ترەمپ لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا لەبەرامبەر قسەکانی رۆحانیدا وای وت.
لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا لەچەندین بۆنەی جیاوازدا هۆشداری داوەتە بەرپرسانی تاران لەبەرنامە ئەتۆمییەکەی و تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی، لەبەرامبەردا سەرکردە باڵاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەوان هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
لە مانگی تەمموزی ساڵی 2015 دا ئێران و دەوڵەتانی زلهێزی جیهان كە بە پێنج كۆ یەك ناسراون و بریتین لە ئەمریكا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، چین و ڕوسیا لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا رێكەوتنێكیان واژۆكرد بۆ هەڵپەساردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران.
ترەمپ زۆرجار ڕەخنەی لەرێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و رۆژئاوا گرتووهو بە "لاواز و ناكاریگەر" وەسفیكردووە.
ههفتهی رابردوو ترهمپ چهند جارێك هۆشداری توندیدایه ئێران و رایگهیاند ئهو وڵاته "یاری به ئاگر دهكات"، ئهوهش دوای تاقیكردنهوهی موشهكی بالیستی لهلایهن تارانهوه.
ههروهها جهختی كردبووهوه، كه سهرجهم بژاردهكان كراوهن سهبارهت به وهڵامدانهوهی ئێران.
خهندان
