له هێرشێکی هەڵەی فڕۆکەکانی رووسیا له سووریا چەند سەربازێکی تورک کوژران
پێشتریش سەرچاوه سەربازییەکانی تورکیا رایانگەیاندبوو، بۆمبارانی فڕۆکه جەنگییەکانی رووسیا بووه هۆی کوژرانی سێ سەربازی تورکیا و ١١ی دیکەش بریندار بوونه.
هەر ئەمڕۆ له رووبەڕوو بوونەوەی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی داعش له "ئەلباب"ی سووریا، لانیکەم ٥سەربازی تورکیا کوژران و ١٠سەربازیش بریندار بوون.
ئەم رووبەڕوو بوونەوەیه بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر گرتنەوەی شاری ئەلباب له باکووری سووریا رووی دا. لەم هێرشەدا سوپای تورکیا له وشکانی و ئاسمانەوه بنەکانی داعشیان بۆمباران کرد. سوپای تورکیا رایگەیاند، لەم هێرشەدا ٤٤چەکداری داعشیان کوشتووه.
دوێنێش ٤سەربازی تورکیا لەم ناوچەیه له رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ داعش کوژران.
payamner-
