شاجوانه‌كه‌ی تێنس هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ی راگه‌یاند

شاجوانه‌كه‌ی تێنس هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ی راگه‌یاند
به‌رپرسانی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی مه‌درید ئاشكرایان كرد كه‌ ماریا شاراپۆڤای خانمه‌ تێنسزانی رووسی خۆشی ده‌گێڕێت به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سڕكرانی و بۆ پاڵه‌وانییه‌تی مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

شاراپۆڤا كه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ وزه‌به‌خشه‌كان بۆ ماوه‌ی 15 مانگ سڕ كرا، له‌ ساڵی 2014 ناسناوی مه‌دریدی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی سیمۆنا هلێپی رۆمانی برده‌وه‌.

مانولۆ سانتانی به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵه‌وانییه‌تی مه‌درید ده‌ڵێت: شاراپۆڤا داوای بلیتی داوه‌تنامه‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌ بكات و دواجار بڕیارماندا بلیته‌كه‌ی پێ بدرێت.

شاراپۆڤای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به‌هۆی به‌ركاهێنانی مادده‌ی قه‌ده‌خه‌كراوه‌ له‌ ڕۆژی 8ـی مانگی 6ـی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تێنسی جیهانه‌وه‌ بۆ دوو ساڵ سڕكرا، دواتر دادگای وه‌رزشی ناسراو به‌ كاس له‌ شاری لۆزانی سویسرا سزاكه‌ی شاراپۆڤایان له‌ دوو ساڵه‌وه‌ بۆ 15 مانگ كه‌مكردۆته‌وه‌
k24 -
Top