له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یاری ئاگرین به‌ڕێوه‌یه
یانه‌ی زاخۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ رێگایه‌كی دووری بڕیوه و گه‌یشتۆته شاری سلێمانی، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ڕی مان و نه‌مانه، چونكه ئه‌نجامی ئه‌م یارییه بۆ یانه‌ی زاخۆ چاره‌نووسی گه‌یشتن و نه‌گه‌یشتنی بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سیروانی نوێش له هه‌موو شتێك بێهیوا بووه و ته‌نیا مانه‌وه‌ی له خوله‌كه گه‌ره‌كه.
زاخۆ به 13 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م دێت و سیروانی نوێ به 9 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی كه‌ركووك میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی سه‌ركێشی خوله‌كه ده‌كات، ئه‌م یارییه داهاتووی پێشه‌نگی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه دیاری ده‌كات، كه‌ركووك به بردنه‌وه له‌م یارییه پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له یانه كه‌لارییه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه.
شێروانه به 16 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، كه‌ركووكیش به 13 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م دێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، له هه‌ولیری پایته‌خت یانه‌كانی هه‌ندرێن و ئارارات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م دوو یانه‌یه له گه‌یشتن به قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین نزیكن، هه‌ردووكیان به 14 خاڵ له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دێن، هه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌یشتن به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه نزای شكست بۆ یانه‌ی شێروانه‌ی پێشه‌نگ ده‌خوازن.
k24 -
