ترەمپ كارە بازرگانییەكانی تێكەڵ بەكاروباری كۆشكی سپی دەكات
جیب بریندل گوتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند "وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرکە فەرمییەکان و چاوخشاندنەوە بە زەحمەتی کارە یاساییەکان، ھەوڵ بۆ بەکرێگرتنی شوێنی سنووردار لە تاوەرەکانی ترەمپ دەدات".
بریندل ئاماژەی بەوە دا کە نزیکبوون لە شوێنی ترەمپ ئاسانکاری لە کارەکانی رۆژانەی نێوان سەرۆک و کارمەندەکان دەکات و راشیگەیاند ئەو نووسینگەیەی پنتاگۆن دەیەوێت بەکرێی بگرێت، بۆ کارمەندان و شوێنی چەک بەکاری دەھێنێت.
بەرپرسانی پنتاگۆن لەوبارەیەوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە ھەمان پەیڕەوی بۆ سەرۆکانی پێشووش کراوە و راشیدەگەیەنن کە لەو چوارچێوەیەدا بۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باراک ئۆباماش شوێنێک لە شیکاگۆ بەکرێ گیرابوو.
پلانی پنتاگۆن بۆ بەکرێگرتنی نووسینگەیەک لە تاوەری ترەمپ، مشتومڕی ئەوەی لێ کەوتووەتەوە کەوا قازانج بە کۆمپانیاکانی شەخسی ترەمپ دەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە پارێزەرێکی پێشووی کۆشکی سپی لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆرج دەبلیو بۆش بەناوی ریچارد پاینتر رایگەیاند "پێویستە شوێنی دیاریکراو بەبێ بەرامبەر تەرخان بکرێت یاخود لە نزیک پنتاگۆن شوێنی دیکە بەکرێ بگیرێت".
بەرپرسی کاروباری دارایی لە تاوەرەکانی ترەمپ، جارید ھۆرۆتیز رایگەیاند تێکرایی ناوەندی کرێی نووسینگەکە ساڵانە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار دۆلارە.
bas news -
