ئه‌ردۆگان بۆ تره‌مپ: پێویسته ئه‌مریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌كات
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ست ئاژانسی "ئانادۆڵو" كه‌وتووه، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه نزیكه‌ی 45 خوله‌كی خایاند، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی و هاریكاریی. هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئارامی داماڵدراو له تیرۆر، قه‌یرانی په‌نابه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خرایه به‌رباس.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا به‌ره‌وپێشبچن و، هاریكاری نزیكتریان هه‌بێت له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا.
سه‌رۆك كۆماری توركیا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ تره‌مپ خواست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا. هاوكات باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانن ئه‌مریكا له قۆناغی نوێ‌دا له پاڵ توركیا بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆدا.
ئه‌ردۆغان باسی له گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كرد و به‌پێویستی زانی ئه‌مریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌كات.
هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه هاوڕابوون له پێكه‌وه كاركردن له ئه‌لباب و ره‌ققە، هه‌روه‌ها باسیان له‌و هه‌نگاوانه كرد كه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاری ئابووریی نێوان توركیا-ئه‌مریكاوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سیی ئای ئه‌ی، مایك پۆمپیۆ له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی توركیا ده‌كات. له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورك ده‌كات سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ به‌تایبه‌تی په‌یه‌ده و فه‌تۆ.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كورترین ماوه‌دا كۆببنه‌وه.
bas news -
