سوپای توركیا نایەوێ ڕووبەڕووی هێزەكانی ئەسەد ببێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە یڵدرم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فایز سەراج سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی لیبیا، ئاماژەی بەچەند پرسێکی ناوخۆیی و دەرەکی کرد.
سەرەتا لەبارەی گۆڕانکاری دەستووری و هەوڵەکانی جەهەپە بۆ رێگریکردن لەو گۆڕانکارییانە و سه‌باره‌ت به‌لێدوانی به‌رپرسانی جه‌هه‌په كه ئاماژه‌یان كردووه به‌وه‌ی یاسای په‌یوه‌ست به‌گۆڕانكاری ده‌ستوور ده‌گوازنه‌وه بۆ دادگای ده‌ستووری، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی "به‌وه هیچ تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووم. هه‌ر یاسایه‌ك ده‌رچێت، جه‌هه‌په خێرا رێگای دادگای ده‌ستووری ده‌گرێته‌به‌ر. گه‌ل ده‌چنه مۆڵه‌كان، جه‌هه‌په‌ش ده‌چێت بۆ دادگای ده‌ستووری. له وڵات‌دا دۆخێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه. راهاتووین له‌گه‌ڵی".
لە وەڵامی ئەوەی داخۆ هیچ رێوشوێنێک گیراوەتە بەر بۆ رێگریکردن لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی نێوان سەربازانی تورک و سەربازانی رژێمی دیمەشق، یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا ئەلباب گەمارۆ دراوە و گەڕەکەکانی دەرەوەی شارۆچکەکە کۆنترۆڵ کراون و ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی شەوی رابردوودا دوو سەربازی تورکیا گیانیان لەدەست داوە و تیماری سەربازە بریندارەکانیش بەردەوامی هەیە.
یڵدرم باسی لەوەش کرد کە ناوچەکانی ستراتیجی لە ئەلباب کۆنترۆڵ کراون و هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکە لە ئارادایە. گوتیشی ''ئەوە راستە کە هێزەکانی سەر بە رژێم لە باشوورەوە بەرەو باکوور جوڵێنراون. بەڵام چ هێزەکانی هاوپەیمانان و چ هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، چ ئەو هەماهەنگیەی لەگەڵ رووسیادا کراوە، رێگر بوون لەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو رووبدات و لەوبارەیەوە رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر".
bas news -
