ئەمریكا نامەیەك بۆ بەشار ئەسەد دەنێرێت
فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كە ھاوكات راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقە رایگەیاند: "نامەیەكی ئەمریكییەكانی گەیاندووەتە دەسەڵاتدارانی دیمەشق، كە تێیدا واشنتن دڵنیایی دەدات سوپای ئەسەد بە ئامانج نەکات".
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بیی سووری بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا گوتوویه‌تی" كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا شه‌ڕی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه داعشی خستووه‌ته پێشه‌نگی كاره‌كانی " به‌ڵێنێكی باشه" به‌ڵام چاوه‌روانی هه‌نگاو وپلانی به‌هێزتری لێناكرێت".
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا فەیاز لەبارەی شەڕی مووسڵ دووپاتیكردەوە، داعش لە ھەموو لایەكەوە لە مووسڵ گەمارۆدراوە و لە چەند مانگی داھاتوودا كۆتایی پێدێت.
گوتیشی: "حەشدی شەعبی بەم زووانە تەلەعفەر كۆنتڕۆڵ دەكات و بەشداریش دەبێ لە شەڕی رۆژئاوای مووسڵ".
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رەتیكردەوە حەشدی شەعبی ھیچ پێشێلكارییەكی لەبەرامبەر ئاوارەكانی مووسڵ ئەنجام دابێت.
K24
