حكومهتی توركیا: چاوهڕێی ئاڵوگۆڕی زانیاری ههواڵگری لهگهڵ دۆستانمان دهكهین
نومان کورتوڵموش جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا گوتی، ئەوەی ئێمە چاوەڕێی دەکەین لە دۆستان و ھاوپەیمانانمان، تەنھا ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری نییە لەسەر داعش، بەڵکو لەبارەی جموجۆڵەکانی پەکەکە و پەیەدەش دژ بە تورکیا دەبێت زانیاریمان پێ بدەن، ئەوەی چاوەڕێی دەکەین لە دۆستان و ھاوپەیمانانمان ئەوەیە.
کورتوڵموش وتیشی، لەم ماوەیەی دواییدا چەند پێشھاتێکی گرنگ ھەن لەبارەی زانیاریی ھەواڵگریەوە. بەڵام چاوەڕێ دەکەین کە لەسەر ھەموویان زانیاری ھەواڵگری ئاڵوگۆر بکرێت.
paayamner-
