باڵیۆزێکی رووسیا: تاڵیبان بۆ شەڕ دژی داعش هان دەدەین
"لوان جاگاریان" باڵیۆزی رووسیا له تاران له گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێران رایگەیاند: "هەندێک له ئەندامانی تاڵیبان له ویلایەتی "نەنگەرهار"ی ئەفغانستان بەیعەتیان به داعش داوه و چوونەته ریزەکانی ئەوان، بەڵام بەشێکی زۆریان به تاڵیبان وەفادارن و له ریزەکانی ئەوان دان. بۆیه به بڕوای من ئەگەر تاڵیبان رووبەڕووی داعش ببێتەوه، کێشەیەک دروست نابێت و هانیشی دەدەین؛ هاوکات لەگەڵ هاندانیان، خەریکی رازی کردنی ئەوانین بۆ ئەوەی بچنه ناو پرۆسەی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی یەکێتیی نیشتمانیی ئەفغانستان. چونکه ئەم مۆدێله باشتره لەوەی تاڵیبان و داعش دژی حکومەتی ئەفغانستان بەیعەت بکەن."
گروپی تیرۆریستیی داعش له ئەفغانستان، زۆرترین چالاکیی له ویلایەتی نەنگەرهار هەیه و نزیکەی ٣هەزار چەکداریان لەم ویلایەته هەیه. ناوچەکانی "نازیان"، "کوت" و "ئەچین" ناوەندی گەورەی داعش له نەنگەرهارن.
ماوەیەکه دەنگۆی گفتوگۆی رووسیال لەگەڵ تاڵیبان بڵاوبۆتەوه و رووسیاش به ناڕاستەوخۆ ئەوەی نەشاردۆتەوه
payamner-
