ئەنجامی راپرسییەک: خوای گەورە دۆناڵد ترەمپی هەڵبژارد
بەپێی ئەنجامی راپرسییەک، %28ـی هاووڵاتییانی ئەمریکا باوەڕی تەواویان بەوە هەیە، کە دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ویستی خوای گەورەی لەسەر بووە و %13 تاڕاددەیەک باوەڕیان وایە.
لە راپرسییەکەدا، پرسیاری ئەوە لە هاووڵاتییان کرابوو، کە ”خوای گەورە کاریگەریی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەبوو؟“.
لە راپرسییەکەدا، %45ـی ئەندامانی پارتی کۆماری و %18ـی ئەندامانی پارتی دیموکرات هاوڕان لەسەر ئەوەی دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ ویستی خوای گەورە بووە.
رۆژی 8.11.2016، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو، کە تێیدا هیلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان رکابەریی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی دیموکراتەکانی دەکرد و ترەمپ سەرکەوتنی بە دەست هێنا و بووە سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەمریکا.
باسنیوز
