بزانه دوای بردنه‌وه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له سوانزی چی روویدا؟
گابرێل خیسۆسی یاریزانی نوێی مانچێسته‌ر سیتی له خوله‌كی 11 یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م دوو رووداوه گه‌وره‌كه روویدا، یه‌كه‌میان له خوله‌كی 81 بوو، كاتێك سیگۆردسۆنی ئایسله‌ندی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سوانزی یه‌كسان كرده‌وه، دووه‌میان گۆڵه مێژووییه‌كه‌ی گابرێل خیسۆس بوو كاتێك له خوله‌كی 92 به گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی 3 خاڵی به یانه‌ی سیتیزن به‌خشی.
ئاماره‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ مانچێسته‌ر سیتی به 49 خاڵ بۆ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وت و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی پێشه‌نگ بۆ 10 خاڵ كه‌مكرده‌وه.
ـ یانه‌ی سوانزی سیتی به 21 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌م دابه‌زی و بۆ ماڵئاواییكردن له پرێمه‌رلیگ به‌ربژێره.
ـ گابرێل خیسۆس له سێیه‌مین یاری وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی، 3 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی هه‌یه.
ـ خیسۆس له یه‌كه‌مین یاری له نێو یاریگه‌ی ئیتیحادی تایبه‌ت به مانچێسته‌ر سیتی 2 گۆڵی تۆمار كرد.
ـ سیگۆردسۆنی ناوه‌ڕاستكاری سوانزی سیتی كه گۆڵێكی له مان سیتی تۆمار كرد، له دوایین 5 یاری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له پرێمه‌رلیگ، 3 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی هه‌یه.
ـ دوای هه‌ریه‌ك جیۆڤانی، رۆبینهۆ، ئه‌دێبایۆر و دی برۆین، هێرشبه‌ری به‌رازیلی خیسۆس بووه یه‌كه‌مین یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كه له دووه‌مین یاری وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی 2 گۆڵ تۆمار ده‌كات.
k24 -
