ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەرێکی مەساج ١٨ کوژراوی لێکەوتەوە

ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەرێکی مەساج ١٨ کوژراوی لێکەوتەوە
ئاژانسەکانی هەواڵی چین رایانگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەرێکی مەساجی ئەم وڵاتە لانیکەم ١٨ کوژراوی لێکەوتەوە.



بەپێی ئەم هەواڵە ئاگرکەوتنەوەکە لە پارێزگای ژەجیانگ روویداوە و ژمارەییەکی نادیاریش بریندارن.

لەم رووداوەدا کەسێکیش بەهۆی خۆ فڕێدان لە پەنجەرەوە توانی خۆی رزگار بکات و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش ئاشكرا نەکراوە.

مساج بە چەشنێک لە چین برەوی هەیە کە چینیەکان لە زۆربەی وڵاتانی دیکەش لەو سەنتەرانە کار دەکەن.
payamner -
Top