ئیداره‌ی تره‌مپ تانه له بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن ده‌دات
ئامانج له‌و هه‌نگاوه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری داوه‌رێكی فیدراڵییه له ویلایه‌تی واشنتۆن بۆ راگرتنی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ.
هه‌ڵگرانی ڤیزه له‌و حه‌وت وڵاته‌وه كه به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ گه‌شتیان لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو، دوای بڕیاری دادوه‌ره‌كه به‌خێرایی ده‌ستیان كرد به هه‌نگاوه‌كانی چونیان بۆ ئه‌مریكا.
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه له هه‌فته‌ی رابردوودا ناڕه‌زایی گه‌وره دروستبووه‌و له به‌شێك له فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاش پشێوی دروستبووه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوێنێ رایگەیاند "ئەو كەسانەی ڤیزای بەسەرنەچوویان هەیە دەتوانن سەردانی ئەو ولاتە بكەن"، ئەوەش وەك پابەندبوونێك بە بڕیاری دادوەری فیدراڵی ئەمریكا بۆ ڕاگرتنی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ نەدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی حەوت وڵات كە لەنێویاندا عیراق هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پاشگەزبوونهتهوه لە هەڵپەساردنی نەدانی ڤیزا بەشیوەیەكی كاتی، ئەو كەسانەی ڤیزای بەسەرنەچوویان هەیە دەتوانن گەشت بكەن بۆ ئەمریكا."
پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو" رای ئەو كەسەی پێی دەوترێت "دادوەر" كە وڵاتەكەمان بێبەش دەكات لە سەپاندنی یاسا، هیچی تیابەسەر نییەو هەڵدەوەشێندرێتەوە."
27ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا، بریارێكی واژۆكرد بۆ هەڵپەساردنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی وڵاتانی عیراق، ئیران، سۆماڵ، سۆدان، لیبیا، ئێران و یەمەن بۆ ماوەی 90 رۆژ.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتە میدیاییەكان كەهەینی بڵاوكرایەوە، زیاتر لە 100 هەزار ڤیزا بەفەرمی هەڵوەشێنراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپەوە.
خه‌ندان
