لەندەن؛ خۆپیشاندان دژی سیاسەتەكانی ترەمپ ئەنجامدرا

لەندەن؛ خۆپیشاندان دژی سیاسەتەكانی ترەمپ ئەنجامدرا
هەزران كەس ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەلەندەن كۆبونەوە بەمەبەستی نارەزایەتی دەربڕین لەدژی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكاو بڕیارە كاتییەكەی بۆ رێگرتن لە كۆچبەران و هاوڵاتیانی 7 وڵاتی زۆرینە موسڵمان بۆ چوونە ناو خاكی ئەو وڵاتە.

خۆپیشاندەران كەئاڵای رەش و خوێناویان بەرزكردبۆوە وەك هێمایەك بۆ جەنگ و خوێنڕشتن و چەندین دروشمیان لەسەر نوسرابوون لەوانە " نەخێر بۆ ترامپ ، نەخێر بۆ جەنگ " ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ نارەزایەتی دەربڕین لەدژی رێگرتن لەكۆچبەران و هاوڵاتیان و سیاسەتەكانی دەرەوەی ترەمپ.

هەفتەی رابردوو ترامپ بەر لەهەفتەیەك بریارێكی پەسەندكرد كە بۆماوەی 4 مانگ رێگانادات كۆچبەران بچنە نێو ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا و بەشێوەیەكی كاتیش رێگە بە هاوڵاتیانی عیراق و شەش وڵاتی تری زۆرینە موسڵمان نادات بچنە ئەو ولاتەوە .

جەیمس روبرت دادوەری فیدراڵی ئەمریكا دوێنێ بڕیارێكی دەركرد بۆ ڕاگرتنی‌ بڕیارەكەی‌ دۆناڵد ترەمپ-ی‌ سەرۆكی‌ ئەمریكا بۆ نەدانی‌ ڤیزا بە حەوت وڵات و بڕیارەكە لەهەموو ئەمریكا جێبەجێدەكرێت.

روبرت ڕایگەیاندووە، "دادگا گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی‌ لەو باروودۆخەی‌ لەبەردەمیدایە، پێویستدەكات بێتەسەر خەت بۆگێڕانەوەی ڕۆڵی دەستوری خۆی‌".

xandan -
Top