قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ڕەقە دەستی پێ کرد

 قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ڕەقە دەستی پێ کرد
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسی ئازادکردنی ڕەقە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە دەستی پێ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیای لایەنە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا، هێزەکانی سووریای دیموکرات کەلە کورد و عەرەب و چەند لەلایەنێکی دیکە پێکهاتوون، بە شێوەی فەرمی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی ڕەقەیان دەست ‌پێ ‌کردووە و باس لەوەش دەکرێ پێشڕەویی بەرچاین هەبووە.

زانیارییە دەستکەوتووەکان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات باس لەوە دەکەن کە پاش وەستانی چەند ڕۆژە لە ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی فورات" بۆ ئازادکردنی ڕەقە، سێیەمین قۆناغی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە دوێنێوە دەستی پێ ‌کردووەتەوە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سێیەمین قۆناغدا لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات بەرەو هێڵی پەیوەندیی دیرەلزوور – ڕەقە بەڕێ دەکەون و ئامانجی سەرەکی لەم قۆناغە لە ئۆپەراسیۆنەکان کە بە پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت؛ پساندنی ڕێگەی پەیوەندیی داعش لە دیرەلزوور بەرەو ڕەقە دەبێت، کەلە ئەگەری ئەو سەەکەوتنەدا گەمارۆی ڕەقە بەرتەسکتر دەبێت و بوار بۆ چەکدارانی داعش لە ناوخۆی پێگەی سەرەکییان تەنگتر دەبێت.


لە کاتی داگیر و کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە سووریا لەلایەن داعشەوە، پارێزگای ڕەقە وەک ناوەند و پایتەختی داعش ناسێنراوە و هەموو هەوڵی هاوپەیمانان و هیزەکانی سووریای دیموکرات و لایەنە کوردییەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەقەیە کەلەڕووی سیاسی و ناوچەییەوە زەربەیەکی گەورە لە پەیکەری داعش دەدات.












باسنيوز
Top