راوێژکاری ئەڵمانیا: تورکیا دەبێ رێز لە دیموکراسی و ئازادیی رادەبڕین بگرێت
مرکیل رەجەب تەییب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەکەیان لە پرێسکۆنفڕانسێکی هاوبەشدا بەشدارییان کرد و راوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە تورکیا کرد رێز لە دیموکراسی و ئازادیی رادەبڕین بگرێت و گوتێ: بوونی ئۆپۆزسیۆن بەشێکە لە دیموکراسی.
ئەم سەردانەی مەرکیل بۆ تورکیا، لە نێوخۆی ئەڵمانیا بەرەوڕووی رەخنەی توند بووتەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی راوێژکاری ئەڵمانیا دوای کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ئەم وڵاتە و چەند مانگێک بەرلە راپرسی لەبارەی دەستووری نوێی تورکیایە.
بڕیارە راپرسیی گشتی لە بارەی دەستووری نوێی تورکیا نزیکەی دوومانگی دیکە لە تورکیا بەڕێوە بچێت و ئەگەر ئەم دەستوور پەسند بکرێت، دەستەڵاتی سەرۆککۆمار بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت.
رەجەب تەییب ئەردۆغان لە پرێسکۆنفڕانسە هاوبەشەکەدا رەخنەکانی سەر دەستووری نوێی رەت کردەوە و رایگەیاند: ئەم گۆڕانکارییانە نابێتە هۆی لە نێوچوونی خاڵی سەرکیی جیاکردنەوەی سێ دەستەڵاتە سەرەکییەکەی ئەم وڵاتە.
ZNA
