تره‌مپ به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر ئێران به دوور نازانێت
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه بالیستییه‌كه، ئیداره‌ی تره‌مپ، هۆشداری تایبه‌تی داوه‌ته تاران و رایگه‌یاندووه له‌و جۆره تاقیكردنه‌وانه به‌دووربگرێت.
دۆناڵد تره‌مپ، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای "هارلی دیڤیدسۆن" له كۆشكی سپی، له وه‌ڵامی پرسیارێك، سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی، گوتی: "هیچ بژارده‌یه‌ك به‌دوور نازانین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، دووپاتیكرده‌وه، ئێران بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی پێویستی به پرس و راوه‌رگرتنی هیچ وڵاتێكی دیكه نییه و له په‌ره‌پێدان و پێشخستنی سیسته‌می به‌رگرییش به‌رده‌وامده‌بێت.
ویلایه‌تی له وه‌ڵامی هۆشیدارییهكانی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه كه‌سانی بێ ئه‌زموون له ئه‌مه‌ریكاوه هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كه‌ن"، گوتیشی: "به تێپه‌ڕبوونی كات تره‌مپ له‌وه تێده‌گات فڕێدانی قسه و لێدوان بێ بنه‌ما له دژی ئێران، ته‌نها ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی راستگۆیی له به‌رده‌م رای گشتی جیهاندا".
k24
