پەرلەمانتاری هەدەپە مەراڵ دانش بەشتاش دەستگیر کرا
بهگوێرهی ههواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركیایی، (مەراڵ دانش بەشتاش) لەلایەن دادگای ئێشکگرەوە بە مەرج لە دۆسیەی تاوانی ''ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا'' ئازاد کرابوو، بەڵام سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکر، تانەی لە بڕیارەکە دا، پاشان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا و دوای ئەوەش دەستگیر کرا و رەوانەی دادگا کرایەوە.
(بەشتاش) لە دادگای ئێشکگری پێنجەمی تاوانەکان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا و، بە تاوانی ''ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار"دا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکراوه.
KDP
