ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی موشەكە بالیستییەكەی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی موشەكە بالیستییەكەی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدات، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی تاقیكردنەوەی موشەكە بالیستییەكەی ئێران.

كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 31/1/2017 ئەنجامدەدرێت، كە تێدا ئەنجامانی هەمیشەیی تاوتوێی پرسی تاقیكردنەوەی موشەكە مەودا مامناوەندە بالیستییەكەی ئێران دەكەن.

سەرچاوەیەكی دبلۆماسی لەئەمریكا رایگەیاند، كە نوێنەرانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوەیەكی دانی دانۆنی باڵوێزی هەمیشەیی ئیسرائیل لەنەتەوەیەكگرتووەكان كۆدەبنەوە.

دانی دانۆن رۆژی دوو شەممە رایگەیاند، دەبێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كاردانەوەی خێرا لەسەر ئەو تاقیكردنەوە موشەكییەی ئێران بنوێنێت، بۆیە داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیشی كرد.

مووشه‌كه‌ نوێیە بالیستییەكەی ئێران مووشه‌كێكی مەودا مامناوەندە، كە توانای بڕینی 965 كیلۆمەتری هەیەو تواناشی هەیە كڵاوەی ئەتۆمی لەسەر ببەسرێت.
payamner_
Top