پیاوێکی نایجیریایی بە لانیکەم ٨٦ هاوسەرەوە لەتەمەنی ٩٣ساڵی کۆچی دوایی کرد

پیاوێکی نایجیریایی بە لانیکەم ٨٦ هاوسەرەوە لەتەمەنی ٩٣ساڵی کۆچی دوایی کرد
رۆژنامەی "دەیلی‌تراست" بڵاویکردەوە: پیاوێکی نایجیریایی کە لە ساڵی ٢٠٠٨، ٧٦ ژنی هەبوو و بەم هۆیەوە کەوتە بەر سەرنجی میدیاکانەوە، لەکاتی مردنی ١٣٠ ژنی هەبووە.



محەمەد ئەبووبەکر کاتی مردنی ١٧٠ منداڵی هەبوو، بەڵام رۆژنامەی "دەیلی‌تراست" رایگەیاند: محەمەد ئەبووبەکر، ٢٠٣ منداڵی لە پاش جێ ماوە.

محەمەد ئەبووبەکر پێشتر رایگەیاندبوو، خۆی دوای ژنەکاننەکەوتووە و خۆیان لێی نزیک بوونەوە و گوتوویەتی خوا لە منی ویستووە ئەم کارە ئەنجام بدەم و ژیانی هاوسەرییان لەگەڵدا پێک بهێنم.

قەناعەت محەمەد بلوو کە ماوەی ٢٠ ساڵ هاوسەری محەمە ئەبووبەکر بووە، ساڵی ٢٠٠٨ بە بی‌بی‌سی راگەیاندبوو، بۆ یەکەمجار لە قوتابخانەی دواناوندی چاوی بە محەمەد ئەبووبەکر کەوتووە. دایکی ئەوەی بۆ راوێژکاری بردبووە لای محەمەد ئەبووبەرکر و ئەویش داوای ژیانی هاوسەریی لێکردووە.
payamner-
Top