ئەمەریکا و سعوودیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام ڕێک‌کەوتن

 ئەمەریکا و سعوودیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام ڕێک‌کەوتن
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شای سعوودیا، لەبارەی پێویستیی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا و یەمەن ڕێک‌کەوتن.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا، (ترامپ) داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد، پارە بدەن لەبەرانبەر دروستکردنی ناوچەی ئارام بۆ پەنابەرە سووریاییەکان.

بەگوێرەی بەیاننامەی کۆشکی سپی، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شای سعوودیا، هەوڵی زیاتریان لە بەرەوڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعشیان بە گرینگ زانیوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، (سەرۆک ترامپ) داوای کردووە و (شاسەلمان)ـیش لە پشتیوانیکردن بۆ دروستکردن ناوچەی ئارام لە سووریا و یەمەن ڕازیی بووە، ئەمە جیا لەوەی کە پشتیوانیی بیرۆکەی دیکەشی کردووە پێوەست بە هاوکاریکردنی زیاتری پەنابەران.

هەربەگوێرەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی، هەردوو لا کۆک بوون لەوەی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئێراندا بچنەوە، هاوکات بەرەوڕووی ئەو چالاکیانە ببنەوە کە ئێران بۆ نانەوەی پشێوی و ناسەقامگیرتربوونی ناوچەکە هەیەتی.













KDP
Top