نوێترین فیلمی بێن ئیفلیک زیانی زۆری هەیە

نوێترین فیلمی بێن ئیفلیک زیانی زۆری هەیە
وێتین فیلمی سینەمایی بێن ئیفلیک، بەناوی "لایڤ بای نایت" بە بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیانی هەبووە.



ئەم فیلمە سینەماییە لە نووسین و دەرهێنانی بێن ئیفلیکە و لە لیستی ئەو فیلمانەدا تۆمارکراوە کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.



ئەم فیلمە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برازەرزە و بە بڕی ٧٥ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.



بودجەی ئەم فلمە ٦٥ ملیۆن دۆلار بووە و کۆی داهاتی تەنها ١٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بووە.



یەکێک لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی ئەم فیلمە، خراپی بە بازاڕکردن و فرۆشتنی ئەم بەرهەمە بووە، لە هەمانکاتتدا ناوڕۆکەکەی.

payamner -
Top