وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئه‌وروپا به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌چێته ئێران
رێكه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كه ساڵی 2015 واژۆكرا له‌گه‌ڵ سێ وولاَتی ئه‌وروپاو ڕوسیا‌و چین و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه ئێرانی له زنجیره‌ك سزاسهپێنراوكان ڕزگاركرد له‌وانه رێگه‌ی به ئێران‌دا كه رێكه‌وتنامه‌ی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌چه‌ندین ساڵی ڕابردودا واژۆبكات .
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه توندترین هه‌ڵوێستی گرتبووه‌به‌ر له‌میانی دانوستانه‌كاندا، فه‌ره‌نسا هه‌رزوو په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران رێكخسته‌وه. كۆمپانیای ئێهربهس و كۆمپانیای نه‌وتی تۆتاڵ و كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبیلی بیجۆو رینۆ هه‌موویان رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزاكرد.
هه‌ندێ له كارگه فه‌ره‌نسیه‌كان بهشداریدهكهن له كۆڕبه‌ندی ئابوری فهرنساو ئێران كه بڕیاره له‌رۆژی دووشهممهسازبكرێت و تیایدا رێكه‌وتنی زیاتر واژۆده‌كرێت .
رۆمه‌ین ناداڵ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی ئێران ده‌كات به‌مه‌به‌ستی خسته‌رووی ڕێزگرتن و پابه‌ندبونی هه‌موو لایه‌نه‌كان به رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی".
سه‌رباری هه‌موو ناكۆكیه‌كان لهپهیوهندیهكانیاندا یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ چین وروسیا به‌ته‌واوی رێكه‌وتوون و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران به زیندویی بهێڵنه‌وه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند "ئێرانیه‌كان نیگه‌رانن له‌لێدوانه‌كانی ترامپ له‌میانه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژارندا له‌وباوه‌ڕه‌شدام ده‌بێت نیگهرابن".
وتیشی "په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌وتی مۆدێرنه له‌و ولاَته به‌هێزده‌كات، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه پیشانی دانیشتوانی ئێران بده‌ین كه رێكه‌وتنه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیانه له‌به‌رئه‌وه‌ی رادیكاڵه‌كان نه‌توانن ئه‌وه بڵێن كه هیچ شتێكیان لهرێكهوتنهكه ده‌ستنه‌كه‌وتووه ".
خەندان
