راوێژکاری ترەمپ: پێدەچێت لە چاوپێکەوتنی ترەمپ و پۆتین باس لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی رووسیا بکرێت

راوێژکاری ترەمپ: پێدەچێت لە چاوپێکەوتنی ترەمپ و پۆتین باس لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی رووسیا بکرێت
راوێژکاری دۆنالد ترەمپ رایگەیاند: سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا خەریکە بۆ یەکەم پێوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلادمیر پۆتینی سەرۆکی رووسیا ئامادە دەبێت و پێدەچێت لەم دیدارەدا باس لە هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر رووسیاش بکرێت.



بڕیارە یەکەم پێوەندیی تەلەفۆنیی فەرمیی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا، ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت و کلیان کانۆی، راوێژکاری ترەمپیش رۆژێک پێش بە تۆڕی هەواڵی فۆکس‌نیوزی راگەیاند: لەم گفتوگۆیەدا باس لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر رووسیاش دەکرێت.

کانۆی، رایگەیاند: ئەگەر ڤلادمیر پۆتین ئامادەبێت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمی ئیسلامی هاوکاریی ئەمریکا بکات، ئەمریکاش بیر لە پێشنیارەکەی دەکاتەوە.

دۆنالد ترەمپ، رۆژی هەینی لە پرێسکۆنفرانسێکدا لەگەڵ سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: هێشتا زوویە قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر رووسیا بکرێت.
payamner
Top