ئەو کەسانەی کارتی سەوزی ئەمریکاشیان هەیە، ناتوانن سەردانی ئەم وڵاتە بکەن

ئەو کەسانەی کارتی سەوزی ئەمریکاشیان هەیە، ناتوانن سەردانی ئەم وڵاتە بکەن
دوای دەرکردنی فەرمانی سنووردارکردنی ڤیزەی چەند وڵاتێکی ئیسلامی بۆ ئەمریکا لە لایەن سەرۆک‌کۆماری ئەمریکاوە، هاتووچۆی دانیشتووانی ئەم وڵاتە بە کارتی سەوزیش پێشی پێگیرا.



هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا رایانگەیاند: راگرتنی کاتیی سەردانی هاووڵاتیانی هەندێک لە وڵاتان خاوەنانی کارتی سەوز واتە گرین‌کارتیش دەگریتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ئێوارەی هەینی فەرمانی راگرتنی ڤیزەی بۆ هاووڵاتیانی ئێران، سووریا، سۆماڵیا، یەمەن، عێراق، سوودان و لیبیا بە ماوەی نەود رۆژ دەرکرد.

ئاژانسەکانی هەواڵیش بڵاویان کردەوە، کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی قەتەر، ئیمارات، تورکیا ، لوفتهانز و کی‌ئێل ئێم، لە ئێوارەی رۆژی هەینیەوە تیکێتی سواربوونی فڕۆکە بەرەوە ئەمریکا بە هاووڵاتیانی ئەم وڵاتانە نافرۆشن.
payamner-
Top