لێدوانی زیدان پاش کرانە دەرەوەیان لە جامی شا

لێدوانی زیدان پاش کرانە دەرەوەیان لە جامی شا
دوای کرانە دەرەوەیان لە جامی شای ئیسپانیا زیدانی راھێنەری ریاڵ مەدرید تەئکیدی کردەوە کە ھیشتا دوو پاڵەوانێتیی ماوە رکابەری تیا بکەن و لە ئاستی یاریزانەکانیشی رازیە.

پاش تەواوبوونی یاریەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زیدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ھۆکاری کرانە دەرەوەی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی سەلتاڤیگۆ لە جامی شا ئاشکرای کرد.

زیدان رایگەیاند یاریەکی گەورەمان ئەنجامدا ٣٠ خولەکی سەرەتا زۆر باش یاریمان کرد ، بەڵام بەداخەوە گۆڵمان لێ تۆمار کراو لە ئێستاشدا لەسەرمانە بەردەوامی بە کارەکانمان بدەین و ھەولی بردنەوەی نازناوەکانی تر بدەین .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا زیدان پێیوایە تاکە شتی ئیجابی ئەوەیە کە یاریی کەمتر ئەنجام دەدەن و پێویستە ئێستا کەمێک پشوو بدەن و خۆیان بۆ خول و پاڵەوانێتیەکانی تر ئامادە بکەن، ھەروەھا دەمەوێت سۆپاسی یاریزانەکان بکەم لەسەر ئەو ئاستەیان.
payamner -
Top