بەرپرسێک و سێ چه‌‌كداری داعش لە ناحیەی رەشاد کوژران

بەرپرسێک و سێ چه‌‌كداری داعش لە ناحیەی رەشاد کوژران
لە بۆردومانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دژی داعش بەرپرسێكی داعش له‌ ناحیەی رەشاد کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک، رایگەیاند، دوای دەستکەوتنی زانیاری ھەواڵگری لەلایەن عێراقییەکانەوە، فڕۆکەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ھێرشیێکییان بۆسەر ناوچەیەکی ناحیەی رەشادی باشووری کەرکوک، ئەنجامدا.

لە ئاکامی ئەو ھێرشەدا، ئەبو عومەر جەوالی بەرپرسی داعش لە رەشاد و سێ چەکداری دیکە کوژران.

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھێزەکانی ھاوپەیمانان، ٧ ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەکدارانی داعش لە عێراق ئەنجامداوە
payamner -
Top