لێكۆلینه‌وه‌ له‌كوشتنی گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی ده‌كرێت

لێكۆلینه‌وه‌ له‌كوشتنی گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی ده‌كرێت
سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەو سەربازانەیدا دەست پێ کرد کە لە شارۆچکەی تەقوعی سەربە شاری بەیتلەحمی کەناری خۆرئاوا گەنجێکی فەڵەستینییان کوشت.

بەپێی هەواڵێکی تایمز ئۆف ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە دەستی بەلێکۆڵینەوەکان کرد دوای ئەوەی دیمەنی کوشتنی گەنجێکی فەڵەستینی تەمەن 17 ساڵ بەناوی قوسەی ئەلعەموورله‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلی بڵاوبوویەوە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە لێکۆڵینەوەکەی سوپای ئیسرائیلدا بانگەشەی ئەوە کراوە، گەنجە فەڵەستینییە کوژراوەکە، مامەڵەی نەگونجاو و هاندەرانەی لەبەرامبەر سەربازە ئیسرائیلییەکاندا ئەنجامداوە.

رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو لە شارۆچکەی تەقوعی سەربە شاری بەیتلەحم لە کەناری خۆرئاوا گرژیی و ئاڵۆزیی کەوتە نێوان گەنجە فەڵەستینییەکان و سەربازانی سوپای ئیسرائیلییەوە، لەو کاتەشدا ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنەکان تۆماردەکات و ساتی کوشتنی قوسەی ئەلعەمووریش یەکێکە لەو دیمەنانە، دوای ئەوەش کە دیمەنەکە لە میدیای جیهانییدا بڵاوده‌بێته‌وە، کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا
payamner -
Top