به‌هۆكارێكی سه‌یر مێدالیایه‌كی زێر له یوساین بۆڵت سه‌ندرایه‌وه
لێژنه‌ی ئۆڵمپی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا یوساین بۆڵتی پاڵه‌وانی ئۆڵمپی له مێدالیایه‌كی ئۆڵمپیكی ساڵی2008 بێبه‌ش بكات ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی جامایكا به‌ده‌ستیهێنا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25 كانوونی دووه‌می 2017، لێژنه‌ی ئۆڵمپی جیهانی له بڕیارێكدا رایگه‌یاند هه‌ڵبژارده‌ی جامایكا له یاری راكردنی 400 سه‌د مه‌تری پۆسته‌ی جامایاكا سڕ بكات له‌و ناسناوه‌ی له ئۆڵمپیكی په‌كینی ساڵی 2008 به‌ده‌ستیهێناوه، دوای ئه‌وه‌ی (نستا كارته‌ر) كه یه‌كێك بوو له‌و 4 راكهرهی هه‌ڵبژارده‌ی جامایكا له پشكنینه‌كانی ماده وزه به‌خشه‌كان شكستی هێنا و به‌هۆیه‌وه‌ش هه‌رسێ راكهرهكهی دیكه‌ش له مێدالیای زێڕ بێبه‌ش ده‌كرێن.
k24 -
